کارمەندانی پرۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی مانگرتنیان ڕادەگەیەنن

(0) / جهان


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

کارمەندانی پرۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاندو جەخت دەکەنەوە کە سەرجەم کارمەندەکانیان لەکارکردن رادەوەستن تا بەدەم داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ یەک شەممە ژمارەیەک لە کارمەندانى پڕۆژەى ئاوی دوکان گردبوونەوەو مانگرتانیان لەکارەکانیان راگەیاند، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییشدا نوێنەرى کارمەندانى پرۆژەکە رایگەیاند، ئەوان چەند داواکارییەکیان هەبووەو چەندین جار خستوویانەتە بەردەم لایەنى بەرپرس، بەڵام تائێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.
سەبارەت بە داواکارییەکانیشیان، نوێنەرى کارمەندانى پڕۆژەی ئاوی دوکان ئاماژەى بەوە کرد، داواکاریەکانیان بریتییە لە دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنى کارمەندەکانیان و هەروەها گەڕاندنەوەى سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانیان لە ساڵانى رابردوو.