ئامانج وبەرنامەکانی سەفەری وەزیری کاری ئێران بۆ عێراق

(0) / اقتصادی


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: وەزیری کاری ئێران بە بانگھێشتی فەرمی هاوتا عێراقییەکەی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە  و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەوانە وەزیری دارایی کۆ دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوتەی مەسجدی لەم دیدارەدا شەریعەتمەداری سەبارەت بە ئاڵووگۆڕی کرێکار لە نێوان ئێران و عێراقدا گفتووگۆ دەکات.
لە خشتەی بەرنامەکانی شەریعەتمەداریدا واژۆی یاداشتێکی ھاوکاری و رێکەوتنێکی دوولایەنە گەرەنتی بەرنامەکانی دەبێت.
ئاڵووگۆڕی وەفدی کارناس و پسپۆڕ لە بوارەکانی ھەلی کاردا کە لایەنە ئێرانی و عێراقییەکان دیاری دەکەن و پەرەپێدانی ھاوکاری لە بواری ڕەخساندنی ھەلی کار و پەیوەندی لە بواری کۆمەڵایەتیدا لە ڕیزی ئامانجەکانی ئەم سەفەرەدایە.
ھەروەھا بڕیارە وەزیری کاری ئێران لەم سەفەرەدا سەردانێکی پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق بە تایبەت کەربەلا بکات.