خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ گەشتیاران بە داخراوی دەمێنێتەوە
(0)
حسین قاسمی بەرێوبەری گشتی کاروباری سنووریی وەزارەتی ناوخۆ و رێکخەری لیژنەی ئاسایشی دەستەی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران ڕایگەیاند خاڵە سنوورییەکان لەگەڵ عێراق بۆ گەشتیاران بە داخراوی دەمێننەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قاسمی رایگەیاند: بە رەزامەندی فەرماندەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا ٣١ی خاکەلێوە (٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ی زاینی) بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەوانەی مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە دەتوانن بچنە سەر مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن.
تێبينيێك بنێرە: