ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق هه‌ڵكشا
(0)
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، جارێكی تر ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لەم وڵاتە هه‌ڵكشا و زیاتر له 6000 كه‌سی تر توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 35 توشبووش مردن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه له 24 كاتژمێری رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 791 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا.
وه‌زاره‌ته‌كه له ئامارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له هه‌مان ماوه‌دا پێنج هه‌زار و 190 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 35 توشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تێبينيێك بنێرە: