گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش و دووگەشتی جیاواز لە دوو ڕۆژدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کێوەڕەش


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش ئەمجارە گەشتێکی دوو قۆڵی سازدا بۆ سەر شاخی کێوەڕەش و لووتکەی سەر کێلان.

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش: ئەمجارەش وەک هەمیشە گروپە جوانەکەمان لە دوو گەشتی ئەنجامدا بە دوو تیم  تیمێکیان بۆ شاخی کێوەڕەش فێرگەی شاخەوانیمان کە بە دۆڵی چکچکە سەرکەوتن ، ئەوەی تریان بۆ  لوتکەی سەر کێلان لە ناوچەی جافایەتی  ، گەشتی ناوچەی جافایەتی بەم شێوەیە بوو لە دۆڵەبی دابەزین بۆ خڕی ئۆمەربەگ  و لە کانی دڕوو نانی بەیانیمان خوارد بە گلەزەرد سەرکەوتین بۆ گردە شێر و نانی نیوەڕۆمان  خوارد پاشان بەشاخی کێلاندا ڕۆیشتین و بە دەشتی هەنجیلووی  ئینجا گەڕاینەوە بۆ شوێنی دەستپێک ( خڕی هۆمەر بگ) 
سوپاس بۆ پەروەردگار وەک هەموو جار گەشتەکان بە بسم الله دەستیان پێ کردوو بە الحمد للە بەکۆتا گەیشتن ، سوپاس بۆ گشت ئەندامان کە پاپەندی ڕێنماییەکانی گروپ بوون.