سۆپەر لیگی ڕۆژئاوای ئاسیا/ سەرکەفتنی تیپی شارەوانی گورگان لە دووهەمین فیناڵدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی شارەوانی گورگان لە دووهەمین دیداری فیناڵی سۆپەر لیگی ڕۆژئاوای ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی ڕیازی لوبنان، سەرکەفت.

تیپی شارەوانی گورگانی ئێران لە دووهەمین دیداری خۆیاندا و لە کێبەرکێیەکانی سۆپەر لیگی ڕۆژئاوای ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی ئەلڕیازی لوبنان بە ئاکامی 95 بەر 85 یارییەکەیان بردەوە و سەرکەفتن.

ڤیل چێری، بە 25 سەرپشک و 5 ڕیباند و 5 پاسی گوڵ وەکوو باشترین یاریزانی ئەو دیدارە نێوی لێ برا.

فیناڵی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانە، ڕۆژی چوارشەمە، 19ی مانگی گوڵان کاتژمێر 22:15 لە شاری بەیرووت بەڕێوە دەچێت.

کەژاڵ حەمیدی