نادال: هەموو شتێ سەر لە نوێ دەست پێدەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مەسترز ڕۆم


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕافائل نادال بەشداری پێشبڕکێیەکانی مەسترز ڕۆم دەکات و لەبارەی دۆخی ئێستاکەی خۆی بیر و ڕای خۆی دەردەبڕێت.

ڕافائل نادال، تێنیسۆری ئسپانیایی و شمارە یەکی پێشووی جیهان گەیشتە ڕۆم(ئیتالیا) و وێنەیەک لە ناوبراو کاتی گەیشتنی بۆ ئیتالیا لە لایەن تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکانی ئیتالییەوە بە گشتی بڵاو بووەتەوە. 

رافائل نادال پاش گەیشتی بۆ شاری ڕۆم گوتی: هەر شتێک کەوا لە مونت کارودا ڕووی دا هەر لەوێدا دەمێنێتەوە. هەر شتێک کەوا لە بارسێلۆنا ڕووی دا بە هەمان شێوە لەوێدا دەمێنێتەوە لە مەدریدیش بە هەمان شێوە. ئێستاکە ئێمە لە (ڕۆم)داین، هەموو شتێک سەر لە نوێ دەست پێدەکات.

نادال 10 جار بوو بە براوەی مەستێرزی ڕۆم کە وەکوو باشترین ئەنجامی مێژووی ئەو تورنۆمێنتە دێتە ئەژمار، ئەو تێنیسۆرە ئسپانیاییە پاش 723 ڕۆژ بۆ یەکەمجار بەشداری ئەو تۆرنۆمێنتە دەکات.

کەژاڵ حەمیدی