ئێران ڕەخنەی توند لە هەڵوێستەکانی کۆریای باشوور دەگریت

(0) / جهان


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لە تاران، ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستەکانی کۆریا بەرانبەر ئێران بە تایبەت لە بارەی گەمارۆکانی ئەمەریکا دژی ئێران، گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیسحاق جەهانگیری لە دیداری چانگ سییە کیۆن سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور کە سەردانی تارانی کردووە لە هەڵوێستەکانی ئەو ولاتە لە بەرانبەر ئێران ڕەخنەی گرت و وتی کۆریا لە گەمارۆکان نایاساییەکانی ئەمەریکا دژی ئێران یارمەتی ئەمەریکای داوە و تەنانەت ئامادە نەبووە کەرەستەی پزیشکی و دەرمان بە ئێران بفرۆشت.

داواشی کرد کۆریا بە زووترین کات پارە بلۆککراوەکانی ئێران کە دەگاتە 7 میلیارد دۆلار ئازاد بکات.

ئاماژەی بەوەش دا کە کۆریا و ئێران دەیان ساڵە پێوەندی دۆستانەیان هەیە و پێشتر ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوو وڵات گەیشتە 17 میلیارد دۆلار لە ساڵێکدا.