سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور: سەردانم بۆ تاران نیشانەی ئیرادەی جییدیە بۆ ئایندە بینی دوو لایەنەیە

(0) / جهان


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور کە سەردانی تارانی کردووە جەختی کرد ئەم سەردانە نیشانەی ئیرادەی جیدی وڵاتەکەیە بۆ ئایەندە بینی دوو لایەنە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چانگ سییە کیۆن لە سەردانەکەی بۆ تاران و پاش دیداری ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، ئاماژەی بە نیو سەدە پێوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و کۆریا کرد و وتی ئەم پێوەندییە ئێستا ڕووبەڕووی  کێشە و گێچەڵ بۆتەوە.

وتیشی سەرەڕای کێشەکان ئەم سەردانەی بۆ تاران، نیشانەی ئیرادەی جییدی کۆریایە بۆ ئایندە بینی دوولایەنە و دەبێ ئاستی پێوەندییەکان بەرز بکرێتەوە و بۆیە بانگهێشتی جەهانگیری کردووە سەردانی کۆریا بکات.

ڕاشیگەیاند گفتوگۆی بونیاتنەر لە بارەی بەرجام لە بەەرو پێشچووندایە.