یەکێتی مامۆستایانی کوردستان چەند داواکایەکی خستەڕوو
(0)
ئەمڕۆ مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەشاری هەولێر کۆبویەوە و چەند داواکاریەکی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خستەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ ۱۱ ـ ٤ کۆبونەوەی ژمارە ۳۷ ی ئەنجومەنی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوەچوو... جەخت لەم خاڵانە کرایەوە:
سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن، وەک یەکێتی مامۆستایان لەگەڵ ئەوەدانین خوێندن کۆتایی پێبهێنرێت. پشتگێری خوێندنی ئەلکترۆنی دەکەین ، بەڵام پێمان باشە هەفتەی چەند کاتژمێریکیش بێت مامۆستاو قوتابی بەرکەوتنیان هەبێ و یەکتر ببینن.
ـ پێمان باشە دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەرە گشتیەکان ، لەگوندە کان کەژمارەی قوتابیانی کەمە خوێندن بەردەوامبێ.
ـ پێویستە تایبەتمەندی قۆناغەکانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم لەبەرچاو بگیرێ بۆ ئایندە .
ـ وەک یەکێتی مامۆستایان درک بەمەترسی کۆرۆنا ئەکەین ، بەپێویستی ئەزانین خۆمان بگونجێنین لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە .
مووچە/
ـ لابردنی سیستەمی لێبڕین ، بەتایبەت دوای ڕێکەتنی بەغداد و هەرێم .
ـ گێڕانەوەی بەرزکردنەوەی مووچە و پلەی وەزیفی
وانەبێژان/
داوا ئەکەین چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ وانەبێژان ، چ بەدامەزراندنی فەرمی یان گرێبەست.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: