خەڵاتی ملیاردی بۆ یاریزانانی نیشتمانی وەرزشی باڵە، ئەگەر سەرکەفن بۆ ئۆڵۆمپیک
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر تیپی نیشتمانی ئێران بۆ ئۆڵۆمپیک سەرکەفێت و خەڵکی ئێران خوشحاڵ ببن، ئەوا هەر یاریزانێک بڕی 1 ملیارد تمەن وەکوو خەڵات پارە وەردەگرێت.
میلادی تەقەڤی، سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران لە پەراوێزی ڕاهێنانەکانی تیپی باڵەی نیشتمانی ئێراندا ڕایگەیاند: بێ سێ و دوو ئەو کەسانەی کە بەرژەوەندی خۆیان لەبارچاو گرت و گرنگییان بە بەرژەوەندی تیپەکەیان نەدا لێرەدا ئامادەنەبوون، ئەوا پەژیوان دەبنەوە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر تیپی نیشتمانی ئێران بۆ ئۆڵۆمپیک سەرکەفێت، و خەڵکی ئێران بە بیستنی ئەو هەواڵە خوشحاڵ ببن، هەر یاریزانێک بڕی 1 ملیارد تمەن وەکوو خەڵات پارە وەردەگرێت.
شەشمین خولی لیگی نەتەوەکان ڕۆژی سێشەممە یەکەمی مانگی جۆزەردانی 1403 لە وڵاتەکانی بەڕازیل و تورکیادا دەست پێدەکات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: