یازدەیەمین سەرکەفتنی تیپی ئەلوەحدە لە لیگی ئێماراتدا
(0) /
زایەڵە ـــ هاوڕێیەکانی ئەحمەد نوور ئیلاهی یازدەیەمین سەرکەفتنی خۆیان لە وەرزی ئێستای سۆپەر لیگی تۆپی پێ ئێمارات تۆمار دەکەن.
لە بیست و دووهەمین حەوتەی سۆپەر لیگی تۆپی پێ ئێمارات دوێنێ شەو تیپی ئەلوەحدەی ئەبوو زەبی، کە لە پێکهاتەی سەرەتایی خویدا ئەحمەدی نوو ئیلاهی هەبوو، بە ئاکامی 1 بەر 0 بەرانبەر بە تیپی ئەلنەسری دوبەی سەرکەفت.
تەنیا گوڵەکەی تیپی ئەلوەحدە لە خولەکی 71ی یارییەکدا و لە لایەن عومەر خریبین تۆمار کرا.
تیپی تۆپی پێ ئەلوەحدە بەهۆی تۆمارکردنی ئەم سەرکفتنەوە بوو بە 38 سەرپشکی و لە ڕیزی چوارمی جەدوەلی 14 تیپی سەرووی سۆپەر لیگی ئێمارات جێگر بووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: