پەرلەمانتارێک: بەغداد پێشنیازێكی نوێ دەخاتەڕو بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان بەغدا موچه


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە پێشنیازێکی ئاراستەی هەرێم كردووە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوو هۆكار هەن بۆ دواكەوتنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم كە هۆكاری یەكەمیان بابەتی داهاتی ناوخۆی هەرێمە لە ئێستادا بەغداد داوای سەرجەم داهاتەكان دەكات و هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە كە بۆ خەرجیی وەزارەت و فەرمانگەكان پێویستی بە بڕێك لە داهاتە ناوخۆییەكان هەیە و بۆ ئەوەش حكومەتی عێراق پێشنیازی بۆ هەرێم کردووە كۆی داهاتەكەی رادەستبكات لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق لە یاسای بودجە بڕی 12.67%وەكو پشكی هەرێم دەنێرێت.
وتیشی، هۆكاری دووەم بابەتی بە بانكیكردنی مووچەیە كە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دەبێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات و حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لای خۆی بمێنێتەوە.
کامەران کەریم