گەشتێکی زێدە خۆش لە لاێەن گرووپی دۆڵی باڵیسان بۆ بەرزاییەکانی ئاراسن ئەنجام درا
(0) /
زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی دۆڵی باڵیسان گەشتێکی پڕ چێژ و پڕ گەڕانی ئەنجام داوە بۆ ناوچە و بەرزاییەکانی شاخ و دەڤەری ئاراسن.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی دۆڵی باڵیسان: گەشتێکی ناوازەمان ساز دا لە گوندی شیرە ، ئاوەشیر ، ڕێگا سەختەکەی بازە سینگ، لووتکەی ئاوەشیر، کانی کنێر، بناری ئاراسن، ناو ئەستوندان و ڕازە سەختەکانی ئاراسن، لوتکەی ئاراسن، دۆر بالیس، کوناوی ئاراسن، کوناوی شێخ بۆکر، دۆر سوڵتان، پاشان گەڕاینەوە بە ناو ڕازە سەختەکانی ئاراسن و کانیێ کنێر و ڕێگای دەرەشیر.
گەشتێکی زۆر تایبەت و ناوازە بوو کە بە سڵامەت هەموو ئەندامان گەڕاینەوە بۆ خاڵی دەستپێک.
تێبينيێك بنێرە: