ئێران: پێوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستراتیژییە

(0) / جهان


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پێوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، هەمەلایەنە و ستراتیژییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 23ی خاکەلێوە لە پرێس کۆنفڕانسی حەفتانەی لە تاران جەختی کردە سەر پێوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسارێک سەبارە بە سیاسەتی ئێران هاوپێوەند بە هەرێمی کوردستان و  ئامادەبوون لە بازاڕی ئابووری هەرێم، وتی: پێوەندیی ئێران لەگەڵ عێراق بە شێوەی گشتیی، چەند ڕەهەندی و چەند لایە، پێوەندیی لەگەڵ گەلی ئەو وڵاتە و ستراتیژییە و هەر بۆیە پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقیش لەم چوارچێوەیەدا دەخوێندرێتەوە.
وتیشی: هاوبەشی و نێزیکی زۆر لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە و پێوەندییەکان بە باشی بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت. لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تڕانزیت و دیکەی بوارەکانی تر هاوکارییەکان بەردەوامن.