زەریف ڕووداوەکەی نەتەنزی بە تیرۆریسمی ئەتۆمی ناوبرد و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی دا
(0)
محه‌مه جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ له سایتی ئەتۆمی نه‌ته‌نز، ئیسرائیلی به تاوانبار ناساند و بەڵێنی تۆڵەسه‌ندنه‌وه‌ی دا.
بەپێی ڕاپۆڕتی زایەڵە: زه‌ریف له دانیشتنی کۆمیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلمانی ئێران که بۆ لێکدانەوەی ده‌ستکه‌وته‌کانی دانوستانی ئه‌تۆمی له «ڤیەنا»، به‌شدار بوو جه‌ختی له سه‌ر پاراستنی به‌هێزتر له دامەزراوە و زانایانی ئه‌تۆمی‌ئێران کرد .
ناوبراو بە تۆمه‌تبارکردنی ئیسرائیل بەوەی که نایه‌وێت گه‌مارۆ‌کان له سه‌ر ئێران لاببرێت، گوتیشی: کاربه‌ده‌ستانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل بە ئاشکرا ئاماژه‌یان کردووه که ئیزنی گه‌شه و سه‌رکه‌وتنی هه‌لوه‌شاندوه‌ی گه‌مارۆ‌کان ناده‌ن و به‌م شێوه کردەوانه پێیان وایه ئامانجی بەم ئامانجە دەگەن.
زه‌ریف جه‌ختی لە سەر ئەوە کردەوە که نه‌ته‌نز به‌هێزتر له جاران به‌رده‌وام دەبێ و تۆڵە لە ئیسرائیل دەکرێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: