ڕێئال گواستنەوەی (ئێمپاپە)ی پشت ڕاست کردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێمپاپە


May 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی فەڕنسە و پاری سێن ژێرمان بە گواستنەوەی بۆ ڕێئال دەبێتە پڕداهاتترین یاریزانی ڕێئالی مەدرید.

"کاردانەوەی ڕێئال بۆ گواستنەوەی ئێمپاپێ، بێدەنگی!" ئەمە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی گۆڤاری RMC فەڕنسەیە سەبارەت بە ماڵئاوایی ئەستێرەی فەڕنسەیی لەگەڵ پاری سێن جێرمەن دایە.

ئێمپاپێ باشترین گوڵلێدەری مێژووی یانەی پاری سێن جێرمەن بڕیاری داوە لەو تیپە جوێ ببێتەوە و بەنرخترین یاریزانی تۆپی پێ جیهان بە نرخی 180 ملیۆن یۆرۆوە هاوین تیپی نوێ خوی هەڵدەبژێرێت.

کەپیتانی تیپی نیشتمانی فەڕنسە شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیویەک، لە هەواداران و یانەی پاری سێن جێرمەن ماڵئاوایی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوساڵ دوایین وەرزی ئامادەبوونی لە پاریسدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکانی فەڕنسە و ئیتالیا، یانەی ڕێئالی مەدرید مەبەستی ئەستێرەی فەڕنسەییە. 

کەژاڵ حەمیدی