وزیری دەرەوەی ڕووسیا سبەینێ دەگاتە تاران
(0)
وزیری دەرەوەی رووسیا، سبەینێ بۆ تاوتوێ کردنی بەرجام و گۆڕانکارییەکانی سووریا، سەردانی تاران دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سبەی سێ شەممە و لە سەر بانگهێشتی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تاران دەکات.
بەگوێرەی هەواڵ لە دیدارەکانی لاڤرۆف و بەرپرسانی ئێرانی بەرجام و گۆڕانکارییەکلانی ئەم دواییەی سووریا دەخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.
تاوتوێ کردنی دۆخی ئەفغانستان و یەمەن و دیکەی بابەتە پێوەندیدارەکانی ناوچەکەش لە بەرنامەی دیدارەکانی لاورۆڤدایە.
لاڤرۆف پێشتر ڕایگەیاند کە ئاماژەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا و بایدن ئاماژەی هیوا بەخشی تێدایە بۆ گەڕانەوەی بەرجام و مۆسکۆش پاڵپشتی هەوڵی کەم جۆرە دەکات.
تێبينيێك بنێرە: