دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی کوردستان


May 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایاک لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بەنرخی پالپشتیكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13_ی ئایار_ی 2024 ، دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایاک لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی کۆدەبێتەوە کە لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە.

سكاڵاكە لەدژی هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت جوڵێندراوە، تیایدا داوایکردووە، بڕیارێکی حکومەتی فیدڕاڵ بە نادەستوری لە قەڵەم بدات کە تایبەتە بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە نرخێکی زیاتر لە پارێزگاکانی عێراق و ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەش ھەر لیترێک نەوتی سپی بە 150 دینار بدرێتە ھاوڵاتیانی ھەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە داواشیکردووە کە دەبێت دادگای فیدڕاڵی حکومەت پابەندبکات بە رەچاوکردنی بنەمای یەکسان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.

کامەران کەریم