مووچە بە لێبڕینی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت

(0) / جهان


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی، قوباد تاڵە‌بانی لە‌گە‌ڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌کانی دارایی و وزە و سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانەوە، رایگەیاندووە، ناتوانن بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەن چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی 682 هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە.
 وەزیری دارایی گوتوویەتی، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا و بە لیبڕینی 21% مووچە دابەشدەکات.