ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی


May 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ-شەوە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بە گشتى، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

کامەران کەریم