بەرهەمێکی تەلەفزیۆنی ئێران؛ تابلۆیێک لە مۆسیقای ڕەسەنی کوردی

(0) / فرهنگی


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕۆژانی نەورۆزدا زنجیرە فیلمی "نون. خ" لە کاتێکدا لە کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران دا بڵاو بووەوە کە توانی ١/٨٢ بەردەنگەکانی لێی رازی بن. چیرۆکی فیلمەکە باسی لە کوردستان دەکرد ھەر بۆیە بۆ مۆسیقاکەشی لە کەلتوور و مۆسیقای کوردی کەڵکیان وەرگرتبوو. بەڵام بڵاوبوونەوەی تیتراژی کۆتایی کە وەرگیراو لە گۆرانی "لەیلم لەیل" بوو ھەڵویستی جۆراوجۆری بەدوادا بوو. بەردەنگەکان ئەم گۆرانییە بە دەنگی ئیبراھیم تاتلیس دەناسن، بەڵام ئایا ئەم گۆرانییە بەشێک لە مۆسیقای تورکیایە یان مۆرکی ئێرانی ھەیە؟
مۆسیقای کوردستان
کوردستان زێدی بەشێکی زۆر لە ژەنیاران و گۆرانی بێژانی ناسراوی ئێرانییە. بە جۆرێک کە باس دەکرێت دەزگا مۆسیقاییەکانی وەک: ماھوور، شوور، نەوا، ھومایون، سێگا، چوارگا، راست و پێنجگا و ئەو گۆشانەی بەم ئاوازانە گەیشتوونەتە لووتکە لەم جوگرافیایەدا ھاتوونەتە ئاراوە. نەی، زۆڕنا، دەف ، دەھۆڵ، تونبەک(دومەک)، تەموورە، کەمانچە، دیوان و شمشاڵ بەشێک لە ئامێرەکانی مۆسیقای کوردین. مۆسیقای ئەم ناوچەیە کەلتوورگەلێکی جیاوازی لە خۆ گرتووە کە دەف ژەنی و مەولود خوێنی (خویندنەوەی سروودی ئایینی)بەشێک لە بەشە ھەرە دیارەکانییەتی.
سەبارەت بە "لەیلم لەیل"
"لەیلم لێ" وەک تیتراژی کۆتایی زنجیرەی "نون. خ٣" بە دەنگی حسێن سەفامەنش و ئاهەنگدانەریی "سادق ئازمەند" بڵاو بووەوە، ئاھەنگێک کە بە بڕوای ھەندێک دووبارە خوێندنەوەی مۆسیقایەکی تورکییە کە تەنیا شیعرەکەی کوردی بووە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم گۆرانییە کوردییە مێژوویەکی کۆنی ھەیە تا ئێستا زۆرجار گووتراوەتەوە و یەکێک لەوانە کە خوێندوویەتەوە ئیبراھیم تاتلیس ــ گۆرانی بێژێکی تورک کە دایکی کوردە ــ لەسالی ١٩٨٤  لە ئەلبوومێک بە ناوی " ماوی" بوو. ھەروەھا لە بەشێک لە فیلمێکی بەناوبانگی تورکیشدا ھەر بەم ناوە بەکار ھاتووە. ناسر رەزازیش  یەکێک لە یەکەمین بێژەرانی ئەم بەرھەمە یە.
بەڵام بەرواری ڕاست و درووستی خوێندنی ئەم بەرھەمە نەزانراوە. کەڵک وەرگرتن لەم بەرھەمە لە کاتێک دایە کە لە تیتراژی بەشی کۆتایی ئەم زنجیرەیە کە لە نەورۆزی ١٣٩٩ی ھەتاوی دا  بە شیعری ئیرەج دیھقان مەلایری لە لایەن سید جەلال محەمەدیان گوتراوە بڵاو بووەوە.
ھەر لەم بارەیەوە شەھرام نازری ھونەرمەندی بەناوبانگی مۆسیقای ئێران گوتوویە:" مۆسیقای کوردی زەریایەکی بێ بنە ، خەڵکی کورد بە درێژایی مێژوو پارێزەری بەھا ئایینی و کەلتوور و ھونەری نەتەوەکەیان بوونە. ڕەنگاوڕەنگییەکی سەر سوڕھێنەر لە مۆسیقای کوردی دا ھەیە. لەوانەیە ھاوڕێیان ویستبێتیان لە بەر ئەوەی ئەم زنجیرە فیلمە لە ناوخۆی ئێراندا درووست بووە باشتر بوو لە مۆسیقا و ھونەرمەندانی ناوخۆ کەڵکیان وەربگرتایە یان لە ھەڵبژاردنی مۆسیقادا ھەستیارییەکی زۆر تریان بووایە".
هۆشەنگی جاوید – لێکۆڵەری مۆسیقای ناوچەکان و ئایینەکان لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەی دا و وتی: هەر کات کە ئاهەنگدانەرێک ویستی سوود بینین لە مۆسیقای کوردستانی هەبێت، دەبێ بە باشی شارەزای شوناسی مۆسیقای کوردی ئێران بێت و سەرنج بخاتە سەری؛ هەر چەند لە بەشە جیاوازەکانی بەرهەمەکە پێوەندی دار یان بەبێ هیچ پێوەندییەک بەرهەمی مامۆستایان و گۆرانیبێژانێک وەکوو حەسەن زیرەک، برایانی زی زی و ماملێ و ... هێنرا، لەبەر ئەوەی لاوانی ئاهەنگدانەر سنوورێک بۆ کەلتوور و جۆری مێلۆدیەکان دانانن و سنووری هەموو جوگرافیا و ناوچە کوردییەکان لەبەرچاو دەگرن، هەر بۆیە لە مۆسیقای کوردی لە تورکیاش سوود دەبینن.
وتیشی: ئاوەها مۆسیقاگەلێک بە مۆسیقای کوردی ئەژمار دەکرێن، بەڵام ناتوانین بڵێین پێوەندیی بە مۆسیقای کوردی لە ئێرانەوە هەیە.
ئەم کارناسەی مۆسیقا بە ئاماژە بەوەی کە ئەو مۆسیقایەی کە لە فیلمی نوون.خ سوودی لێ بینرا، لە بەر ئەوەی کە داڕشتنێکی دروستی هەبوو، هیچ کێشەیێکی نەبوو، وتی: بەکارهێنانی مۆسیقا و مێلۆدی دیکەی وڵاتانی خاوەن حەشیمەتی کوردی لە بەرهەمی مۆسیقای کوردی لە ئێران شتێکی باوە، ناکرێت باس و خواسێکی لەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەو کاتەی باس لە مۆسیقای کوردستان دەکەین، دەبێ جوگرافیای خودی ئێران لەبەرچاوبگرین. لە ئێراندا خاوەنی چوار پارێزگای کوردنشین بریتی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام و هەروەها خوراسانی باکوور و باکووری گیلان کە کورمانجن و لە هەمەدان و قەزوین و ئەلبۆرز کورد هەیە. ئاهەنگدانەران سەرنجێکی تایبەتیان لە سەر مۆسیقای کوردی نییە و زیاتر تەرکیز و سەرنجیان خستۆتە سەر مۆسیقای کوردی لە تورکیا و عێراق.
وەڵامی ئاهەنگدانەر بە ڕەخنەکان
وادیارە زیاترین تەرکیزی "سادق ئازمەند" وەکوو ئاهەنگدانەری فیلمی نوون. خ لە سەر مۆسیقای فۆلکلۆر بووە و لەم نێوەدا هەوڵی داوە لە مۆسیقای هەر ناوچەیێک سوود ببینێت. ناوبراو جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە "لەگەڵ هەموو ناوچەکانی ئێران، ناوچە کوردنشینەکانی ئێران خاوەنی مۆسیقایێکی فۆلکلۆری دەوڵەمەند و ڕەسەنە. هەر بۆیە بڕیارم دا مۆسیقاگەلێک لە سەر مەودای مۆسیقای مەقامی کوردستان کە مێلۆدییەکانی هەزار ساڵ لەمەوبەر بەرهەمهێنراوە، بەرهەم بێنم. بە تەنیا هەوڵمان دا بگەڕێینەوە دواوە و لە کەشێک بۆ زنجیرەیێکی کۆمێدی سوودببینین کە لە دڵی کەلتووری ئەو خەڵکە بێت؛ لە ئەنجامدا مێلۆدیگەلێک بە گوێرەی مێلۆدی دەوڵەمەند و مەقامی خودی ئەوان کە تەنانەت لەبیرکرابوو، بەرهەمهێنرا و ئەوەندەی کە ئاگاداربم خەڵکی کوردستان حەزیان لە بەرهەمەکە کرد.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەگەرچی ڕەسەنایەتی و مێژووی ئەم بەرهەمانە بۆ خودی مۆسیقای کوردی دەگەڕێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە گۆرانیبێژێکی ناسراوی تورکیا بیسترابوو، زۆر کەس ئەم بەرهەمەیان بە بەرهەمێکی تورکی دەناسی. ئەو مۆسیقایانەی کە لە فیلمەکەدا سوودم لێی بینی، مۆسیقای کوردستان بوون. بە چەشنێک کە بۆ وێنە کوردەکانی خوراسان کە کوردی کورمانجن لەبەرچاوگیران. دەبێ ئەوەش بزانین کە کوردەکان لە تورکیاش کورمانجن. هەر بۆیە هەوڵم دا گەشتێک بە مۆسیقای کوردستاندا بکەم و هەموو زاراوەکان لەبەرچاو بگرم. ئەڵبەت لەیلم لەیل هۆنراوەی مامۆستای بێ وێنە و بەناوبانگی کورد "مامۆستا هێمن موکریانی" بوو و لە ئەنجامدا مۆسیقای "لەیلم لەیل" کە لە فیلمەکەدا بیسترا گەڕایەوە بۆ بنەچە و ڕەسەنایەتی کوردی خۆی.