دەنگ لەسەریاسای بودجەی 2024دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە یاسای بودجە مستەفا کەرعاوی


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە کابینەی حکومەتی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی 2024 دەدات.

مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا دەنگ لەسەر خشتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024 دەدات.

باسی لەوەشکرد، پێویستە سیولە بۆ پڕۆژەکان پێشوەختە دابینکرێت بۆ ئەوەی پەکیان نەکەوێت، ئەوەش بە خشتەی یاسای بودجە دەکرێت، ئەگەریش یاساکە کورتهێنانی زۆری تێدا بوو ئەوا دەبێتە مەترسییەکی دارایی.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پەسەندکردنی لە حکومەت و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان، هەوڵدەدەن لەم وەرزی یاسادانانەدا تێیپەڕێنین، کە ئەم وەرزە بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە.

ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق، یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024، 2025 پەسەندکرد، بەڵام لە دەستپێکی ساڵدا دەبێت دووبارەهەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنان.

کامەران کەریم