"نانی پیرۆز" گەیشتە فێستیڤاڵی فیلمی "هات داکس"

(0) / فرهنگی


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:
 فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو "ڕەحیم زەبێحی" و بەرهەم هێنانی "توورەج ئەسڵانی" گەیشتە بیست و حەوتەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی هات داکسی کەنەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "نانی پیرۆز" نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هات داکسی کەنەدا دەکات.
هات داکس گەورەترین و گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی بەڵگەیی لە ئەمریکای باکوور دیتە ئەژمار و یەکێک لە شوێنە گرینگەکان بۆ نمایشی بەڵگەفیلمە گرینگەکانی جیهانە و نزیکەی دوو هەزار دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و کڕیاری فیلم تێیدا بەشدارن.
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی MAD Movie ماد موڤیە.
"توورەج ئەسڵانی" بەرهەمهێنەری فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" سەبارەت بەم بەرهەمە کوردییە گوتی: ئەم فیلمە ژیان و چەرمەسەرییەکانی کاریی کۆڵبەڕە کوردەکان دەخاتەڕوو کە قۆناغی کار بۆ ئەم وزانە بوونی نییە و ئەوان بەناچار، بۆ بژێویی ژیانی خۆیان ئیشی سەخت و نائەمنی کۆڵبەریان هەڵبژاردووە.
گوتیشی: کۆڵبەڕەکان کەسانێکن کە لە شوێنی ژیانی خۆیاندا و لە سنووریی ئێران و هەرێمی کوردستان بە ناچار و بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار، مەجبوورن کۆڵبەریی بکەن و بارەکانی سەر کۆڵیان لە ڕێگا دوورودرێژ و ئاستەنگەکان و هەروەها شاخ و کێوەکانی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان هەڵدەگرن و بۆ بەدەستهێنانی بژێویی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان ئەم کارە چەتوونە ئەنجامدەدەن.   
بەرهەمهێنەری فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" سەبارەت بە درێژخایاندنی ئەم بەرهەمە کوردییە گوتی: لە سازکردنی بەرهەمە دیکۆمێنتارییەکاندا، هەندێک بابەت هەیە کە دەرهێنەرەکان دەبێت لەگەڵیاندا ژیان بەسەربەرن؛ ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی" زیاتر لە 10 ساڵ لەگەڵ ئەم کۆڵبەرانەدا ژیا. هەر بەم هۆیەوە "نانی پیرۆز" یەگجار زۆر باوەڕپێکراوە و هیچ دەستێوەردانێکی تێدانییە و بەڕاستی بەرهەمێکی دیکۆمێنتاریی دێتەئەژمار. لایەنگریشی تیایدا بوونی نییە؛ نە ڕەش و نە سپی، ڕاستگۆیانە سەبارەت بە سنوور و هەروەها کاریی دژوار و پڕووکێنەریی کۆڵبەری لەگەڵ بینەرەکەی خۆی دەدوێت.    
ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" بریتین لە: مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: محەمەد خورسەند، موزیک: سادق ئازمەند، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێهدی ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕ‌‌ەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie، ساڵی بەرهەمهێنان: 2020.