لێپرسراوێکی باشماخ بۆ زایەڵە مەرجەکانی هاتوچۆ لەو سنوورە ڕادەگەیێنێت
(0)
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەسنوری یەکان بە شێوەی مەرجدارە .
ئیسماعیل عەلی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، هاوڵاتیانی ئازیز ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەسنوری یەکان بە شێوەی مەرجدارە و کەسانی کە هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە جۆرەکانی(خوێندن ــ نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنان ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو) دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتەبکەن و هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لەئێستادا ڕێگەیان پێ نادرێت تا ٢٠٢١/٤/٢٠ وەک پێشتر ڕامانگەیاندبوو .
ناوبراو وتیشی، بۆیە لەئێستادا لەبەشی نشینگەی باشماخ تەنها کار بۆ ئەوکەسانەدەکرێت کە بۆ مەبەستەکانی نەخۆشی و خوێندن و بازرگانی و خاوەن ئیقامەن و لە ئەگەری هەر گۆڕانکاری یەکی دیکەدا ئاگادارتان دەکەینەوە.
ڕونیشیکردەوە، بەپێویستمان زانی لاتان ڕوونبێ کەوا ئاسایی بوونەوەی تەواوەتی نیە وەک هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان پێداوە بەڵکو بڕیارێکی مەرجدارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: