نێچیرڤان بارزانی: بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستانە
(0)
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی دوایین رۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەغداو كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەی لایەنە عێراقییەكاندا رایگەیاند، به‌غدا به قوڵايى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، له سێيه‌م و دوايين ڕۆژى سهردانەكەیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به جيا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه له سه‌ليم جبورى، سه‌رۆكى گردبونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێش‌و، هومام حهممودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراقى، ئه‌ياد عه‌لاوى، ئه‌ميندارى گشتيى پارتى ويفاقى نيشتمانى و خه‌ميس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان تاوتوێ كران.
له كۆبونه‌وه‌كاندا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕوانگه‌ى خۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق دوپات كرده‌وه به‌وه‌ى پێويسته هێزو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه ديدگه و لێكگهيشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتوى عێراق كه سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌موان سود له هه‌ڵه و ئه‌زمونه‌كانى ڕابردو وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانی، به‌غداى به قوڵايى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له قه‌ڵه‌م دا.
هەروەها دوپاتى كرده‌وه كه دواى هه‌ژده ساڵ له ڕوخانى ڕ‌ژێمى پێشوى عێراق و بنياتنانى عێراقى تازه، ئيتر ده‌بێ كۆتايى به قۆناغى ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێبكات كه به دهوڵهمهنديى مرۆيى و سروشتيى عێراق، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاريى زياتر و باشتر پێشكه‌ش به هه‌مو عێراقييه‌كان له سه‌رتاسه‌رى وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهانى وه‌ربگرێته‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌ركرده عێراقييه‌كانيش هاوڕاى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بون كه به ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش كار بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر له عێراق بكرێت و به بونی ئیراده‌ی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌کرێت کۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی لاببرێن، بۆ ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق و هه‌مواری یاسای دادگای فیدراڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به نمونه هێنایه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: