بڵاوکردنەوەی دانپیانانی گروپێكی داعشی كه به نیازی تەقینەوە له هه‌ولێر بوون
(0)
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپایانانی ئه‌ندامانی گروپێكی سه‌ر به داعشی بڵاوكرده‌وه، كه به نیازبوون له هه‌ولێر ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانەوە ئه‌و گروپه‌ی سه‌ر به داعش له پێنج كه‌س پێكهاتوون و به نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و تاوانی كوشتن بوون له رێگه‌ی چه‌كی بێده‌نگه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا دوو ئه‌ندامی ئه‌و گروپه نه‌یانتوانیوه راسته‌وخۆ بێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆیه له سوریاوه چوونه‌ته توركیا و پاشان ئێران و له‌وێشه‌وه چوونه رانیه و له رانیه‌شه‌وه چوون بۆ هه‌ولێر.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی داعش بڕیاربووه ئه‌و كرده‌وانه ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام به پلانه‌كه‌یان زانراوه له ئۆپۆراسیۆنێكدا ئه‌ندامانی شانه‌كه ده‌ستگیركراون و پلانه‌كه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه:
دەستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆریستی و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان
لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانی تیرۆریستان دژی کوردستان، زانیاری دروست بەدەست هات کە (حجی عبدالله - خەلیفەی گروپی تیرۆریستی داعش) فەرمانی داوە بە هەریەك لە (حارپ - والی شمال / کوردستان) و (أبو ولید - ئەمیری ئەمنی ولایەتی شمال) بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، ڕاستەوخۆ تیرۆریستانی شانەکە ئاشکراکران و لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوو توانرا تەواوی تیرۆریستەکانی شانەکە دەستگیربکرێن.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگای (بۆمبی چێنراو - عبوە) و (دەمانچەی بێ دەنگ - کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن و لە سەرەتای مانگی (2/2021) دوو ئەندامی گروپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە ڕاستەوخۆ داخلی کوردستان بن بۆیە بەقاچاخ لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەی رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شاری هەولێر.
تیرۆریستانی دەستگیرکراو بریتین لە هەریەك لە (یاسر علی احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە علی) و (حسن علی عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودی حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافی الفراجی).
تێبينيێك بنێرە: