ئێران گفتۆگۆ هەمەلایەنەکان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپای هەڵپەسارد
(0)
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی گەمارۆکانی ئەمڕۆی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند ئێران وتووێژە هەمەلایەنەکان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا کە بریتیە لە وتووێژەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و هەموو ئەو هاوکارییانەی کە پەیوەندییان بەم وتووێژانەوە هەیە هەڵدەپسێرێت و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی گەمارۆی پێچەوانەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە ئەمشەو (دووشەممە) سەبارەت بە هەنگاوی ئەمڕۆی یەکێتی ئەورووپا کە ژمارەیەک لە بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی خستووەتە نێو لیستی سزاکانی مافە مرۆییەکانی یەکێتییەکە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەتووندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکات و لەو بڕوایە دایە کە هیچ بایخێکی نیە.
ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ (دووشەممە) هەشت کەس و سێ دامەزراوەی به بیانووی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، خستە نێو لیستی سزاکانی خۆیەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: بێ گومان هەنگاوی لەم شێوەیە لەلایەن ئەوانەی کە باسی مافی مرۆڤ دەکەن و تەنیا مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیەوە و نەک تەنیا لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی کاریگەری گەمارۆ نامرۆیی و نایاساییەکانی ئەمریکا بێدەنگییان هەڵبژاردووە و تەنیا خەمی خۆیان دەردەبڕن و لە ڕاستیدا ملکەچی ئەو سزایانە دەبن، ڕەتکراوەیە و دەبێتە هۆی زیاتر ئابڕووچوونی ئەو کەسانەی که چەمکانێکی بەنرخی وەکوو مافی مرۆڤ، بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکار دێنن.
خەتیب زادە لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی ئەم هەنگاوی یەکێتی ئەورووپا، وتووێژە هەمەلایەنەکان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا کە بریتیە لە وتووێژە مافەکانی مرۆڤ و هەموو هاوکارییەکانی پەیوەست بە ئەم وتووێژانە، بەتایبەت لەبواری تیرۆریزم و مادەی هۆشبەر و پەنابەران هەڵدەسپێرێت.
ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی گەمارۆی پێچەوانەیە کە داوتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
تێبينيێك بنێرە: