سێرگی لاڤرۆف لە تاران: دەبێ هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران بێ مەرج هەڵبگیرێت

(0) / جهان


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەردانەکەی بۆ تاران جەختی لە سەر هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ مەرج کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سێرگی لاڤرۆف لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا لە سەر دانوستانەکانی ڤیەنا تایبەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: هەڵوێستی ئێمە بە تەواوەتی ڕوونە و دەبێ هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران بەبێ مەرج هەڵبگیرێن و هیوای ئەوەمان هەیە تا ئەو کاتە بەستێنی زیاتر بۆ هاوکاری بڕەخسێت.
ناوبراو تەنیا ڕێگای زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێککەوتنە زانی و هۆشداری ئەوەی دا کە لە حاڵەتی پێچەوانەدا پێدەچێت ئەمریکییەکان تووشی کردەوەی مەترسیدار ببنەوە کە پاشهاتی خراپی بە دواوە دەبێت.