واشنتۆن پۆست: کردەوەکانی ئیسرائیل مەترسییەک لە سەر ستراتیژیی دیپلۆماتیکی بایدن

(0) / جهان


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەیێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، کردەوە و هێرشە تێکدەرانەکانی ئیسرائیل دژی ئێران ڕەوتی دیپلۆماسیی ئیدارەکەی جۆ بایدن هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە مەترسییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکا ڕەوتی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە درێژخایەن و ئاڵۆز دەزانن و ئەم هەوڵە هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لە دامەزاراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمەش لە سەر هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کاریگەریی دادەنێت.
پاش ئەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کاری تێکدەرانە لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز کاری ئەوان بووە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە لە هیچ پێوەندییەکیان بەم ڕووداوە نەبووە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکی دەرخەری جیاوازیی سیاسەت و ستراتیژی ئەوانە لە گەڵ ئیسرائیل کە بەردەوام دژایەتی خۆیان لەگەڵ گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ڕاگەیاندووە و جەختیان کردووە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ تێکدانی ئاسایی بوونەوەی بارودۆخ هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.