پێکهاتەکان لە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردن سکاڵا تۆمار دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگای فیدراڵی


May 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پێکهاتەکانى کریستیان، ئەرمەن و تورکمان، لە دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق پێنج سکاڵایان تۆمار کردووە بۆ گەڕاندنەوەى کورسییەکانیان و پیادەکردن یەک بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان.

ئەیاد کاکەیی، پارێزەرى سکاڵاکان ڕایگەیان، دادگاى باڵاى فیدراڵى ئاگایینامەى ئەو سکاڵایانەى ئاڕاستەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کردووە ،بۆ ئەوەى رۆژى دانیشتنەکان لەسەر ئەو دۆسیانە دیاریبکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ى ئایار سکاڵایەکى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لە دژى چەند رێکارێکى کۆمیسیۆن بۆ دابەشکردنى کورسیی پێکهاتەکان لەلایەن دادگاکەوە رەتکرایەوە بەپاساوى ئەوەی، دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن بڕیارى لە بارەى دیاریکردنى پێنج کورسیى پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان داوە.

ئەیاد کاکەیی ڕاشیگەیاند،رەنگە ئەو پێنج سکاڵایە لەلایەن دادگەوە رەتبکرێتەوە بەپاساوى ئەوەى دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن بڕیارى لە بارەوە داوە، بەڵام ئەگەر کۆمیسیۆن بازنەکانى هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی پێکهاتەکان نەکاتەوە  یەک بازنە، لە کۆمیسیۆن و دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن تانەى لێدەدەین، ئەگەر لەوێش تانەکان قبوڵ نەکران، ئەگەرى تۆمارکردنى سکاڵاى دیکە لە دادگەى فیدراڵى کراوەیە.

دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن بە بڕیارێک کۆمیسیۆنى ناچار کردووە پێنج کورسیی پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتاى پێکهاتەکان دابنێت، کورسییەکان بەسەر بازنەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەش دەکرێن.

کامەران کەریم