زەریف: پێوەندییەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ لەپێناو سەقامگیری ناوچەکەیە
(0)
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا لەپێناو سه‌قامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر له ناوچه‌که‌یه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه له پرێس کۆنفرانسێکدا له گه‌ل هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆف له تاران، گۆتی: ئه‌مرۆ له تاران میوانداری هه‌ڤاڵ و هاوکاری دێرین سێرگی لاڤرۆف بوین. رووسیا هاوبەشێکی تایبه‌ت بۆ ئێرانه و په‌یوندیه‌کانیشمان له بوارەکانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و ئه‌منی ستراتیژیکە.
گوتیشی: له سه‌ر خواست و بڕیاری رێبه‌رانی دوو وڵات، هاوکاریه‌کانمان له ئاستی ناوچه‌یی و نێودەوڵەتی به‌رده‌وامن و ئه‌م هاوکاریانە به‌ربڵاوتر و پتەوتر له جارانن.
زەریف گوتیشی: شانازی ده‌که‌ین که ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بۆ دابین کردنی سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی و پێش‌گرتن له کوشتار و خوێنرێژی له ناوچه‌که‌یه.
زه‌ریف به ئاماژه به ئەنجامی گفتوگۆ‌کان لەگەڵ لاڤرۆف، گوتی: ئه‌مڕۆ گفتوگۆیەکی باشمان له‌گه‌ل هاوتا رووسەکەمان بوو و لێکتێگه‌یشتننامەی فه‌رهه‌نگی نیوان دوو ولات واژۆ کرا و له دیکه‌ی بواره‌کانیشدا مژاری ئابووری و ئه‌تۆمی گفتوگۆ‌ی له‌سه‌ر کرا و رێککه‌وتنێکی باشمان هه‌بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران هه‌روها گوتی: سه‌باره‌ت به مژاری که‌نداوی فارس و ئه‌فغانستانیش گفتوگۆ کرا و لە مژاری گه‌مارۆ‌کاندا هاوکاری زێدەترمان ده‌بێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران ئاماژه‌ی به ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌ته‌نز کرد و گوتی: هەڵوێستی ڕووسیا سه‌باره‌ت بە ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌ته‌نز، جێگه‌ی رێزه و پێویسته ئه‌م هاوکاریانه دریژه‌ی پێ بدرێت و ئه‌مریکا له جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی، هه‌موو گه‌مارۆه‌کان هەڵبگڕێت و ئێرانیش پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیکردنه‌وه‌ی هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: