شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە هەرێم دەکات / پلەکانى گەرما دەگاتە ٤٥

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما هەرێمی کوردستان


May 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەکى بوارى کەشناسی پێشبینی دەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێگى گەرمیا ڕوو لە هەرێمى کوردستان بکات و لە دەشتەکاندا پلەکانى گەرما بگاتە ٤٥ پلە.

سیروان ساڵەح، شارەزای بوارى کەشناسی بڵاویکردەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە بەهۆی کاریگەری یەکەم ناوچەی پەستان نزمی پێشوەختی زەریای هندی.

ئەو شارەزایەى بوارى کەشناسی پێشبینیی دەکات، پلەکانی گەرما لە دەشتەکانی گەرمیان بگاتە زیاتر لە ٤٥ پلەی سەدی و گەرمای توندی وەرزی هاوین دەستپێبکات، ئەگەرهەیە هەفتەیەک ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمە کاریگەری بەردەوام بێت.