سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 50 بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر کوردستان


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  رایگەیاند،دادگا پەیوەندیدارەکانی عێراق بڕیاری دادوەرییان بەسەر 3458 کەس دەرکردووە کە تاوانبارن بە بازرگانیکردن، گواستنەوە و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

دەشڵێت، 53 تاوانبار لەناو ئەو 3458 تاوانبارانە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە؛ 118 تاوانباریش سزای زیندانیکردنی تاهەتاییان بۆ دەرچووە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی عێراق هەڵمەتێکی چڕ و بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ گرتنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و دەستبەسەرداگرتنی مادە هۆشبەرە جۆراوجۆرەکان؛ لەو هەڵمەتانەشدا سەدان بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران.

کامەران کەریم