زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندن کوردستان


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی :''بۆ ساڵی نوێی خوێندن رێژەیەکی زۆر لە بینامان پێویستە هەر بۆیە بەشێکی زۆری ناوەندەکانی خوێندن نۆژەنکراونەتەوە و بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە''.

ناوەندەکانی خوێندن دوو رۆژیان پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم کارەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلێکی گەرما بەڕێگاوە بوو، 13ی ئەیلولیش دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە، لەبەر ئەوە 25ی ئەیلول بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا.

کامەران کەریم