سێ پڕۆژەی کارەبا جێبەجێدەکرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان کارەبا


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق:'ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لە رێوڕەسمێکدا دەستپێکردنی بە سێ پڕۆژەی جیاواز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا راگەیاند''.

کەرتی وزە بنەمای هەر پلانێکی گەشەپێدانە، هاوکات هاوشان لەگەڵ کەرتەکانی دیکەی حکومەت، پارە بۆ پەرەپێدانی سەرجەم کەرتەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن تەرخانکراوە''.

رەوتێک هەیە بەرەو پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە و دۆستی ژینگە، بەو پێیەی تیمێکی تایبەتمەند کاردەکەن بۆ گۆڕینی وزەی دامەزراوەکانی حکومەت بەرەو پشتبەستن بە وزەی خۆر بەهاوکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان''.

کامەران کەریم