سەرکرەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆ زایەڵە: بۆهەموو حاڵەتەکانی دوای هەڵبژاردن بەرنامەمان دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر کۆمەڵی دادگەری هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەربژێری کۆمەڵی دادگەری لەسەر لیستی هەولێر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەئێستاوە ئێمە بڕیار نادەین دەچینە حکومەت یاخود دەبینە ئۆپۆزسیۆن،بەڵکو تەماشای ئەم شتانە دەکەین ،چەند کورسی دێنین، لایەنە دەسەڵاتدارەکان چەند کورسی دێنن، دەنگی  یەکەم و دووەم کێی دەیهێنێت، کێ حکومەت پێکدێنێت، حکومەت لەکێ و لەکوێ و چۆن پێکدێ، هەلومەرجی ئەوسای نەتیجەی هەڵبژاردنی خۆمان و هەرێم و ناوجەکە چونە.

بەربژێرەکەی کۆمەڵی دادگەری وتیشی، بەهەر حاڵ بۆ هەموو حاڵەتەکان ئیحتیمالات و بەرنامەممان دەبێت، ئەوەی لەبەرژەوەندی گشتی هەرێمی کوردستان بێ ئەوە دەکەین.

سەرکردەکەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە حیزبێکین لەحکومەت و لەپەرلەمان و لەسیاسەت و لەحیزبایەتی ڕۆڵی گرنگ و ئیجابی و کارامان هەبووە، حکومەت بەپێی نەتیجەی هەڵبژاردن پێکدێ، لەوانەیە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئاڵۆز بێ .

کامەران کەریم