هۆکاری یەکنەگرتنی حیزبە ئیسلامیەکان بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردن
(0) /
زایەڵە - سەلمان کۆچەر بۆ زایەڵە باسی هۆکاری یەکنەگرتنی حیزبە ئیسلامیەکان بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردن
دەخاتەڕوو.
لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، سەلمان کۆجەری توێژەر لەبواری ئیسلامی ڕابگەیاند، بەرنامەی هەموو حیزبە ئیسلامییەکان لە کوردستان یەک کایەو یەک بەرنامەیە، بەڵام جاری واهەیە ئەوکارەکتەرانەی ڕۆڵ دەگێڕن لەناو حیزبە ئیسلامییەکان گرفتەکە لەوەدایە ئەوان ئامادەیی یەک لیست و یەک پەیڕەویان نیە، بەشێک لە حیزبە ئیسلامیەکان کاریگەرن بە ئەجیندای میتۆدی ئیسلامی وڵاتانی دیکە.
ئەو توێژەرەی بواری ئیسلامی سیاسی وتیشی، هۆکاری سەرەکی یەک نەگرتنی حیزبە ئیسلامیەکان لە یەک بەرە یاخود یەک لیست خەڵک و جەماوەرەکەیان نیە، خەڵکەکان هەموو شێوازی یەک بەرەی و یەک لیستیان قبوڵە، قیاداتی ئیسلامی بەشێکیان کاردەکەن بەڵام بۆ ئەو ئامانج و بیرکردنەوەی شەخسیان زاڵترە بەسەر ئامانجەکە.
سەلمان کۆچەری ئەوەشی خستەڕوو، لایەنی ئیسلامی هەیە من ئاگادارم پێی باشە یەک بەرە دروست بکرێت، بەڵام لایەنە ئیسلامییەکانی دیکە هەیە گرفتی دروست کردووە پێیان باش بوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: