شوان کەلاری بۆ زایەڵە: ئەوەی بەغداد دەیکات فشار دروست کردنە لەسەر حکومەتی هەرێم

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان کەلاری کوردستان پارتی یەکێتی


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شوان کەلاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغداد خراپ نیە، یەک لە ئامانجەکان درووست کردنی کێشەیە بۆ تەئخیرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەر دەبێ کاریگەری دروست بکەن لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو حکومەت تیکبدەن.
ئاماژەی بەوەش دا: خۆمان وەزعی عێراق ئەزانین جگەلەم حکومەتە، دەسەڵاتی تریش هەیە کاریگەری لەسەر حکومەت هەیە، حیزب هەیە بەئاراستەیەک ئیش دەکات کە پێی خۆش نیە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو حکومەت باش و سەرکەوتوبێت.

شوان کەلاری وتیشی، ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق دەیکات غەدرە لەفەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ، پێچەوانەی دەستورە، پێچەوانەی یاسایی موازەنەیە، پێچەوانەی بڕیاری دەدگای فیدڕاڵیە، ئەوەی  بەغداد دەیکات تەنها فشار دروست کردنە لەسەر حکومەتی هەرێی کوردستان ، فشار دروست کردنە لەسەر فەرمانبەران ، بەمەبەستی دروست کردنی کێشە لەنێوان فەرمانبەران و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی خەڵک متمانەی بە حکومەت نەمێنێ .


پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراڤ ئەوەشی حستەڕوو، عێراق کارلەسەر لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەو ئاوەدانی  پێشکەوتننانەی هەرێمی کوردستانیان لا قورسە، ئەمانە فاکتەری ئەساین.

شوان کەلاری ڕونیشیکردەوە، لەکۆتایدا کێشەی موچە چارەسەر دەبێت، ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراڤ داوای دەکات هەم حکومەت و هەمیش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات، جێبەجێی دەکەن لەداهاتوودا.

کامەران کەریم