پەڕینەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا زیادیکردووە

(0) / / جهان / زایەڵە پەنابەر کوردستان فەڕەنسا


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەزگای لوتکە ڕایگەیاند: پەڕینەوە لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا رەوتێکی نائاساییە، بەڵام لە زیادبووندایە.

کەناڵی ئینگلیز ئەو کەناڵە ئاوییەیە کە کۆچبەران پێیدا دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و یەکێکە لە قەرەباڵغترین رێگا ئاوییەکانی ئەوروپا.

لە مانگی یەکەوە زیاتر لە سەد کۆچبەر لە فەرەنسا بەهۆی پەڕینەوە بەو ئاراستەیە دەستگیرکراون، هەندێکیان بەریتانیایان وەک دەرگایەک بەکارهێنابوو بۆ چوونە ناو فەرەنسا.

ساڵانە دەیان هەزار کۆچبەر بە کەناڵی ئینگلیزدا دەپەڕنەوە بەرەو بەریتانیا، بەڵام هەندێکیان گەشتەکەیان بە ئاراستەی پێچەوانە ئەنجامدەدەن، هەرچەندە پەراوێزخراوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی فەرەنسا چاودێریی ئەم دیاردەیە دەکەن، کە بە “لێشاوی پێچەوانە” ناوی دەبەن.

کامەران کەریم