مەلە كردن لە ڕووباری سیروان قەدەغەكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەرگری شارستانی سیروان کوردستان


May 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی خۆشەویست بەمەبەستی مەلەکردن نابێت بچنەسەرڕووباری سیروان چونکە بەهیچ شێوەیەک تەندرووست وسەلامەت نییە هەروەها ڕێگەپێدراو نییە، سەردانی مەلەوانگەکانی ناوشاربکەن چونکە مەرج وڕێنماییەکانی سەلامەتی تێداجێبەجێ کراوە بەڵام ئەگەر هاتوو ڕۆیشتن بۆسەرڕووباری سیروان پیویستەڕچاوی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوەبکەن:

1-پێویستەلەکاتی مەلەکردن دا زۆر وریابن ودڵنیابن لەقوڵی ئــاوەکە.

2-بەهیچ شێوەیەک مناڵ بەتەنیا مەلەنەکات یان ئەوکەسانەی کەمەلەونازانن.

3-پێویستەهەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریتان پێبێت وەکو(چوپ،،هێلەکی ڕزگارکردن،یان حەبلی نەجات).

4-یاری نەکردن ویەکتری نقوم نەکردن لەناوئاودا چونکە دەبێتەهۆی ماندوبوون وتەنگەنەفەسی.

5-بەهیچ شێوەیەک لەشوێنی کارگەکانی (غەسالە)مەله نەکرێت چونکە ڕێڕەوی ئاوەکەی تێکداوە.

6-بامەلەوانیش بیت نەچیتەهەمووشوێنێک کەشارەزانیت.

7-مەلەنەکردن لەکاتەکانی شەودا.

8-مەلەنەکردن لەوشوێنانەی کەهێمای ئاگادارکردنەوەی لێ دانراوە(تابلۆی قەدەغەکردنی مەلەکردن)چونکە مەترسی دارە.

کامەران کەریم