پەرلەمانی بەریتانیا هەڵوەشایەوە

(0) / / جهان / زایەڵە بەریتانیا


May 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکان لە 4ی تەمموزی ئەمساڵ، لە ئەمڕۆوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بەریتانیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.  هەفتەی رابردوو ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە سەرجەم کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیا بە بەتاڵی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لە 9ی تەمموز لەلایەن پەرلەمانتارانی نوێوە پڕدەکرێنەوە.  بڕیارە بۆ ماوەی پێنج هەفتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەریتانیا بەردەوام بێت و لە 4ی تەمموز هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.  لە ئێستادا و لەدوای 14 ساڵ، پارتی کرێکارانی بەریتانیا هەلی گرتنەوەدەستی دەسەڵاتی بە سەرۆکایەتیی کیر ستامەر پارێزەری پێشوو لە بواری مافەکانی مرۆڤ هەیە.  کامەران کەریم