پارێزگای دهۆك داوای چوونە دەرەوەی پەکەکە لەو ناوچەیە دەکات
(0)
پارێزگاری دهۆك داوا ده‌كات پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ناوچه‌كانی دهۆك جێبهێڵێت و ده‌ڵێت "ئه‌وان به ئێمه نامۆن".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، په‌كه‌كه هۆكاری ئه‌وه‌یه له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی دهۆك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئه‌نجامنه‌دراوه.
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته په‌كه‌كه ناوچه‌كه جێبهێڵێت، چونكه ئه‌وان به ئێمه نامۆن و خه‌ڵكی ئێره نین".
عه‌لی ته‌ته‌ر هه‌ر له‌و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا باسی له‌وه‌كرد، گه‌شبینن به ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه هه‌بێت.
تێبينيێك بنێرە: