کاوە عەلی بۆ زایەڵە: مەترسی کەمی ئاوی خواردنەوە ڕووبەڕووی هەڵەبجە دەبێتەوە

(0) / گفتگو


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە  ئاشکرایکرد، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لەبەنداوی دەربەندیخان مەترسی کەمی ئاو بۆ هاوڵاتیانی هەڵەبجە درووست دەبێت.
کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  بەپێی زانیارییەکانی بەنداوی دەربەندیخان، ئاستی ئاوی دەربەندیخان زۆر دابەزیوە و رۆژانە بەردەوام دادەبەزێت، ئەگەر ئاستی ئاوەکە بگاتە ئاستی 460م لە رووی دەریاوە، ئەوا گرفت بۆ ناردنی ئاو بۆ هەڵەبجە دروست دەبێت، ساڵانە ئەم کێشەیە(- بە هۆی پاکنەکردنەوەی وەرگری نزمترینەوە لە کاتی دروست کردنەوە تا ئێستا )- لە مانگی 10یان 11 بۆ ماوەیەکی کاتی دروست دەبێت بەڵام بەم شێوە دابەزینە بێت ئەوا لەوانەیە ئەم ساڵ لەمانگی 5یان6 گرفت دروست بێت،  بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات و داوای بودجەی کتوپر بۆ چارەسەری کاتی کراوە کە نەگاتە ئەوکاتە.
وتیشی، ئەوەی پێویست بێت و بەرێگا چارەسەری بنەرەتی و  هەروەها کاتیش دیاری کراوە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار دەکرێت و هەندێکی کراوە. لە راستیدا ئەم گرفتە ئێمە ساڵانی رابردوو بردمانە دادگا و لیژنەی وەرگرتنی پرۆژەکەمان ئاگادار کرد کە نابێت پرۆژەکە وەرگیرێت تا چارەسەری ئەم کێشەیە لەلایەن کۆمپانیاکەوە یان لایەنی کەمتەرخەم نەکرێت و بەداخەوە لەبری پشتیوانی ئەنجومەنی وەزیران  لە  وەرنەگرتنی پرۆژە بە کەموکورتیەوە  داوای لە وەزارەتی شارەوانی کردووە بە وەرگرتنی پرۆژەکە و  چارەسەری گرفتەکەی خستوەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم .
داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست  ( ئاو  دابەزێت یان نا وشکە ساڵی بێت یان نا ،   ئاگاداری  بەکارهێنانی ئاو بن ، زیادەرۆیی تێدا نەکەن چونکە ئاو زۆر بەفیرۆ دەدرێت لە هەندێک شوێن  و گرفتی بۆ شوێنەکانی تریش دروستکردوە .
کامەران کەریم