دابەشکردنی مانگانەی موچە لە هەرێم بە تەواوی مسۆگەرکراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە هەرێم بودجە


Jun 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ د، نەرمین مەعروف ئەندامی  پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکرا لەبارەی راپۆرتی لیژنە سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کەچاوەڕواندەکرێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
وتیشی: شایەنی باسە بودجەی ئەمساڵ تەنها خشتەی داهات و خەرجی لەخۆدەگرێت بە بڕی خەرجی زیاتر لە ٢١١ تریلیۆن دینار، و مانەوەی دەقی ماددەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ لەچوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی ( ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥) کە پارساڵ پەسەندکرا.جگە لەوە بودجەی ئەمساڵ هیچ تەرخانکراوێکی تێدا نییە بۆ ( تنمية الاقاليم و پترۆدۆلار).

باسی لەوەشکرد: پشکی هەرێم لەگەڵ بڕی تەرخانکراو بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم نزیکەی ٢٠ تریلیۆن و ٩١٠ ملیار دینارە،  و لەم بڕە زیاتر لە ١١ تریلیۆن و نیو بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بەتەواوی بەدەرکراوە لە مەرجی خەرجی کرداری  ( الانفاق الفعلي)، بەوەش دابەشکردنی مانگانەی موچە لە هەرێم بە تەواوی مسۆگەرکراوە .

کامەران کەریم