پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال دژ بە خەڵکی کوردستان

(0) / جهان


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/١٤ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە دژ بە خەڵکی کوردستان، تاوانێک کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی میللەتێک دەستی غەدر و کوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی کوردستان نەپاراست.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
یادەوەری کارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە دژ بە خەڵکی کوردستان، تاوانێک کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی میللەتێک دەستی غەدر و کوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی کوردستان نەپاراست.
لەم یادەوەریە تاڵەدا، گەل پێویستی بەیەک ریزی و بونیاتنانەوەی گیانی پێکەوەھەڵکردن و یەک ئیرادەیی و یەکخستنی ھەموو ھەوڵ و تواناکانە بۆ رێگه‌گرتن له‌ دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵم و زۆرداری و کارەسات و مەرگەساتانەی لە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا وەک تراژیدیای سەدە بەسەر خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ته‌واوی عێراقدا ھات.
کەسوکاری شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال، شایستەی ئاوڕلێدانەوە و بەدەنگەوەھاتنی زیاترن، برینی ئەوان، برینی سەر دڵی نیشتمانه‌، خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و پێشکەشکردنی ماف و خزمەتگوزاری و گەڕاندنەوەی رووفاتی ئازیزانیان، خواستی راست و رەوانن و پێویستە چیتر ئەو داواکاری و مافە رەوایانە، بۆ رۆژگار بەجێنەھێڵدرێن و زووبەزوو تەکبیرێکی یاسایی و پێکەوەیی بۆ بە پیرەوەچون و بەواقعکردنیان بکرێت.
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
٢٠٢١/٤/١٤