پشتیوانی ۲۷سیناتۆری دیموکرات له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بو ڕێککەوتنی ئەتۆمی
(0)
۲۷سیناتۆری دیموکرات له پلانی «جۆ بایدن» سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەو وڵاتە بۆ سه‌رمێزی دانوستانی ئەتۆمی و کەمکڕدنەوەی گه‌مارۆه‌کان لەسەر ئێران پشتیوانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە به گیرانه‌وه‌له سایتی هیل، شه‌وی سێ شه‌ممه 27 سیناتۆری دیموکرات که چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوبانگ وه‌کو «تیم کین»، سیناتۆری ڤیرجینیا و ئه‌ندامی لێژنەی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه و هێزی سەربازیی سێنا، «کریس مورفی» له ناویاندا به‌ر چاوو بون له نامه‌یێکدا له پلانه‌کانی بایدن پیشتیوانیان کرد.
ئه‌وان له نامه‌که‌دا له چوونەدەرەوەی ترەمپ له به‌رجام ره‌خنه‌یان گرت و جه‌ختیشیان کردبوو که ئه‌و بڕیارەی ترەمپ، له ماوه‌ی ۴سالی رابردوو خه‌سارێکی گه‌وره‌ی به ئابووری ئه‌مریکا له ئاستی نێودەوڵەتی گەیاندووە.
تێبينيێك بنێرە: