لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغداد دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە بەغداد


Jun 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زایەڵە  دراون، بڕیارە سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد بكرێت و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی تێدابكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بە پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە و هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت بەو مەرجەی هەرێم پابەندییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی جێبەجێیبكات.

کامەران کەریم