سلێمانی  ..شەش تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / اجتماعی


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:


بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە . پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند  ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەقەی لێكردبوو .

ڕونیشیکردۆتەوە ، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەرو ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا ڕویداو بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كرد ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێت و لەژێر گوشاری پۆلیسدا دوو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆی ڕادەستی بنكەی ناوبراو كرد.

لەئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەكانی :
د،ح ، م  لەدایكبووی 1994
أ،ف، م لەدایكبووی 1993
أ،ف ، ك لەدایكبووی 1994
ش ، ع ، ع لەدایكبووی 1994
ه ،أ ، ج لەدایكبووی 1995
م ، س ، ج لەدایكبووی 1995
بەبِریاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێکردووە .