لە گەرمیان بەرپرسانی لایەنە سیاسیەکان بەشداری پرۆسەی کوتان دەکەن
(0)
تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، بەرپرسانی بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان لە گەرمیان بەشداریی پرۆسەی کوتانی کۆرۆنا دەکەن و داواش لە ھاوڵاتیان دەکەن بە دەم پرۆسەکەوە بێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم رۆژانەی رابردودا لە چەند سەردانێکی جیادا، فەیسەڵ حەسەن، باژێڕوانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بنکەی کوتانی کەلاری کرد و پشتگیری بۆ پرۆسەکە ئەنجامدا و ھانی ھاوڵاتیانیشی دا کە بەشداریی پرۆسەکە بکەن.
ھاوکات خۆی و چەند کادیرێکیشیان پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرت.
ھاوکات بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، سەردانی بنکەی کوتانی کۆرۆنای کرد لە کەلار و پشتیوانی و دەستخۆشی لە کارەکان کرد و داوایکرد ھاوڵاتیان بەدەم پرۆسەکەوە بێن. ھەروەک بۆ ئاگاداربون لە دۆخی نەخۆشی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەی قەڵایشی کرد کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە تێچوی ستافەکەی لەلایەن ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیەوە دابین دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: